بەهۆی پەككەوتنی هاتووچۆ و خراپی كەشوهەواوە، لە سەرجەم قوتابخانەكانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران پشوو راگەیەندرا.
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە ڕاگەیاندراوێكدا دەڵێت، بەهۆی پەككەوتنی هاتووچۆ و دۆخی كەشوهەوا، بۆ سەلامەتیی گیانی قوتابیان و مامۆستایان لە سەرجەم قوتابخانەكانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سۆران، ئەمرۆ یەكشەممە پشووی ڕاگەیاند.
ئەوە لەكاتێكدایە لە بەشێكی ناوچەكانی هەرێم كەشوهەوا ناجێگیرە و پلەكانی گەرما دابەزیون، لەبەشێكی دیكەش بەفر و باران باریوە.