هەپەگە؛ سوپای توركیا درێژە بە ئەنجامدانی تاوانی شەڕ دەدات



هێزەكانی پاراستنی گەل ڕایدەگەیەنێت، سوپای توركیا لە چەمچۆ لە بەرامبەر سەنگەرەكانی بەرخودانی گەریلا بە چەكی قەدەغەكراو هێرش ئەنجام دەدات و بە دەیان جاریش بە كاتیوشا و تانك و چەكی قورس بۆردومانی سەنگەرەكان دەكات .

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل هەپەگە بڵاویكردەوە، كە لە ڕۆژی ٢٧ی كانونی دووەم سوپای توركیا سەنگەرەكانی بەرخودانی گەریلای لەدەوروبەری چەمچۆی ناحیەی شێلادزێی ئامێدی بە بۆمبی قەدەغە بۆردومان كردووە.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:
-سوپای دەوڵەتی توركی داگیركەر رۆژی ٢٧ی كانونی دووەم هەوڵیدا سەنگەرەكانی بەرخودانی گەریلا لە نزیك گوندی سیدای ناحیەی شێلادزێی ناوچەی ئامێدی بە حەفارە و شۆفڵ بڕوخێنێت.

-لە ٢٦ و ٢٧ی كانونی دووەمدا گۆڕەپانی ئاوی لۆلانی خواكورك و دەشتی كافیای گارە ٧ جار بە فڕۆكەی شەڕ بۆردومان كران.

لە ٢٦ و ٢٧ ی كانونی دووەمدا هەرێمەكانی شاخی شەهید كامەران و دۆڵی لۆلانی خواكورك، هەرێمی چەمچۆی ناحیەی شێلادزێی ئامێدی و سەنگەرەكانی بەرخودانی گەریلا لە نزیك گوندی سیدا بە دەیان جار بە كاتیوشا، تانك و چەكی قورس بۆردومان كران”.

وێنە.. رێژنە دێهاتی ژیانی هاوژینی پێکهێنا
پێت وێنە.. رێژنە دێهاتی ژیانی هاوژینی پێکهێنا
ئەمریكا و بەریتانیا پێشوازی لەكۆبوونەوەی یەكێتی و پارتی دەكەن
دوات ئەمریكا و بەریتانیا پێشوازی لەكۆبوونەوەی یەكێتی و پارتی دەكەن
پەیوەنیدر