٦٠ تانكەر نەوتەكەی حكومەتی عیراق گەیشتە هەرێم



وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ڕایدەگەیەنێت، حكومەتی عێراق ئەمڕۆ 60 تەنكەر نەوتی سپی بۆ هەرێمی كوردستان نارد، دەشڵێت،” ناردنی ئەم 2 ملیۆن لیترەی نەوتی سپی لەسەر داوای هیچ لایەنێكی سیاسی نەبووە”.

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێم لە ڕوونكردنەوەیەكدا بڵاویكردەوە، ناردنی ئەم 2 ملیۆن لیترەی نەوتی سپی بە بەراورد لەگەڵ زیاتر لە 254 ملیۆن لیتر پێداویستیی ناوخۆیی هەرێم بڕێكی زۆر كەمە.

روونكردنەوەیەك لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە
پاش سەردانەكەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا، حكومەتی فیدراڵی عێراق ئەمڕۆ 28 ی كانوونی دووەم، (60) تەنكەر نەوتی سپی بۆ هەرێمی كوردستان نارد. ناردنی ئەم 2 ملیۆن لیترەی نەوتی سپی لەسەر داوای هیچ لایەنێكی سیاسی نەبووە و، بە بەراورد لەگەڵ زیاتر لە 254 ملیۆن لیتر پێداویستیی ناوخۆیی هەرێم بڕێكی زۆر كەمە، كە بۆ دابینكردنی بەرمیلێكی نەوت بۆ هەر ماڵێك ( 1ملیۆن و 274 هەزار خێزان) پێویستمانە .
وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان تا ئێستا زیاتر لە (64) ملیۆن لیتر نەوتی سپی بە نرخی پاڵپشتیكراو لە ناوچە شاخاوییەكان دابەش كردووەو ئەم (2) ملیۆن لیترەش بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان بێ بەرامبەر بەسەر خەڵكی هەژار و كەمدەرامەت دابەش دەكات، كە هاوكاتە لەگەڵ تەواوبوونی پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەكان و دەستپێكردنی لە ناوچەكانی دەوروبەر.

تۆمەتبارێك بەبڕی 300 هەزار دۆلاری ساختەوە دەستگیركرا
پێت تۆمەتبارێك بەبڕی 300 هەزار دۆلاری ساختەوە دەستگیركرا
گرنگترین سوودە تەندروستیەكانی نۆكاو
دوات گرنگترین سوودە تەندروستیەكانی نۆكاو
پەیوەنیدر