هێزەكانی سوریای دیموكرات ڕایدەگەیەنێت ، لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی “تۆڵەسەندنەوە شەهیدانی رەقە” لە كۆبانێ زیاتر لە 30 چەكداری داعشیان دەستگیركردووە .
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە،لە چوارچێوەی هەڵمەتی “تۆڵەسەندنەوە لەشەهیدانی ڕەقە” بە پاڵپشتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پشكنین و هێرشیان بۆ سەر تیرۆریستانی داعشن لە ناوچەكانی “كەرەمە و سیرین و مەنسورە و شاری ڕەقە” دەستپێكرد.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە ٣٢ بەكرێگیراو و گومانلێكراو لە چوارچێوەی هەڵمەتەكەدا دەستگیركران كە لەنێو دەستگیركراوەكانی شاری رەقە دوو ئەندامی تیرۆریستی داعش هەیە كە ئاسانكارییان بۆ ئۆپراسیۆنە تیرۆریستییەكان كردووە.