بەڕێوەبەرایەتی باری شارستانی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڕیاردراوە بە راگرتنی ھەموو مامەڵەكانی گواستنەوەی ناسنامەی باری شارستانی لەو ناوچانەی ماددەی ١٤٠ی دەستوور دەیانگرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی باری شارستانی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە نووسراوێكدا ، كە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییەكانی باری شارستانی و پاسپۆرت و نشینگەی هەرێم و پارێزگای دیالەو بەڕێوەبەرایەتییەكانی باری شارستانی لە كەرخ و رەسافەكراوە و بڕیاردراوە بە راگرتنی هەموو مامەڵەكانی گواستنەوەی ناسنامەی باری شارستانی لەو ناوچانەی ماددەی ١٤٠ی دەستوور دەیانگرێتەوە.
هاوكات لەو نووسراوەدا هاتووە، كە دۆسیەی ئەو هاووڵاتییانەی دۆسیەكانیان بە ئەلكترۆنی كراوە لەو ناوچانەی ماددەی ١٤٠ دەیانگرێتەوە و ژمارەی نیشتمانییان پێدراوە و زانیاریی بایۆمەترییان جێگیرنەكراوە فەرمانكراوە بە فەرمانگەكانی باری شارستانی بەگەڕاندنەوەی دۆسیەی ئەو ھاووڵاتییانە و ھاوشێوەیان بۆ فەرمانگەكانی باری شارستانیی پێشوو، تائەو كاتەی ماددەی ١٤٠ یەكلایی دەبێتەوە.