مامۆستا هەرمان بێسفکی پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی رەیان لە دهۆک رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی وتویەتی ئاهەنگەکانی سەری ساڵ حەرامە، لەلایەن ئەوقافی پارێزگاکەوە لە وتاربێژیی دوورخراوەتەوە.
ئەو مامۆستایە لە پۆستێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، بە هۆی ئەوەی لە وتارێکدا رایگەیاندووە ئاهەنگگێڕان بۆ بۆنەکانی سەری ساڵ و بۆنەکانی دیکە حەرامە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی دهۆکەوە لە وتارخوێنی دوورخراوەتەوە.