عیراق، 14 تۆمەتبار لەسەر تاوانەكەی سپایكەر لەسێدارە دەدرێن



دادگای ناوەندی تاوانەكان لە سەرۆكایەتی تێهەڵچوونەوەی بەغدا ڕەسافە، حوكمی لەسێدارەودانی بەسەر 14 تۆمەتباری تیرۆریستدا سەپاند كە بەشدارییان لە كوشتارگەكەی سپایكەردا كردبوو لە ساڵی 2014.


ئەمڕۆ پێنج شەممە، ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق ڕایگەیاند”تاوانبارە تیرۆریستەكان، بەشدارییان لە جێبەجێكردنی كوشتارگەكەی سپایكەردا كردووە لە ساڵی 2014 كە تێیدا زیاتر لە 1700 كەس لە خوێندكارانی بنكەی سەبازی بە هۆكاریی تیرۆریستی لە پارێزگای سەڵاحەدین كوژران”.

هەروەوها ئەنجومەنی باڵای دادوەریی دەڵێت”سزاكان لەدژی ئەو تاوانبارە تیرۆریستانە، پشتیان بە ئەحكامەكانی ماددەی چواری یاسای بنبڕكردنی تیرۆری ژمارە 13ی ساڵی 2005 بەستووە”.

 

سەركردەیەكی دەوڵەتی یاسا: با برایانی كورد تێبگەن
پێت سەركردەیەكی دەوڵەتی یاسا: با برایانی كورد تێبگەن
كۆبانێ: پەیوەندیمان بە پەكەكەوە نییە
دوات كۆبانێ: پەیوەندیمان بە پەكەكەوە نییە
پەیوەنیدر