لە سێ هەفتەدا هەشت كورد لەسێدارە دراون



سزای سێدارەی سامان نەبی گەڕووسی، خەڵكی (كەنگاوەر) كە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەر سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی كەرەج جێبەجێكرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سزای سێدارەی سامان نەبی گەڕووسی، تەمەن ٣٠ ساڵ و دانیشتووی گەڕەكی “چوار باخ” لە شاری كەرەج لە بەندیخانەی ناوەندیی كەرەج جێبەجێكرا.

بەوتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییەی خەڵكی كەنگاوەر سەر بە پارێزگای كرماشان، دوو ساڵ پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەر دەستبەسەركرا و پاش ماوەیەك لەلایەن دەزگای دادوەریی كۆماری ئیسلامی سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.

هەتا كاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هەواڵی لە سێدارەدانی ئەم بەندكراوە لە هیچ میدیایەكی حكوومی و ڕاگەیاندنەكانی سەر بە ناوەندی دادوەریی ڕانەگەیاندراوە.

بەپشت بەستن بە ئاماری تۆماركراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەكانی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی سێ هەفتەی ڕابردوودا لانی كەم سزای سێدارەی ٨ هاووڵاتی لە بەندیخانەكانی كەرەج جێبەجێكراوە.

داواكاری هەدەپە بۆ دواخستنی دۆسێی داخستنەكەی ڕەتكرایەوە
پێت داواكاری هەدەپە بۆ دواخستنی دۆسێی داخستنەكەی ڕەتكرایەوە
دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت
دوات دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت
پەیوەنیدر