لە فرۆشتنی غازدا فێڵ لە هاوڵاتییان دەكرێت



لە سلێمانی 20 بتڵی غاز دەستیان بەسەردا گیرا كە بڕێكی كەم غازیان تێكراوە و بە نرخی پڕ بە هاووڵاتییان فرۆشراون.

ڕێكان جەمال، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامییەتی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو بتڵانە لە دووكانی غازفرۆشی (مەحموود) لەڕاپەڕین سەر شەقامی سەرەكی سلێمانی دەستی بەسەردا گیراوە.

وتیشی، بۆزانیاری هاووڵاتیان هەموو بتڵێك بەبەتاڵی (١٦) كیلۆیە و بە پڕی (٢٨) كیلۆگرامە، بەڵام ئەم غازفرۆشە لە بەنزینخانە غازی كەمی تێكردووەتەوە و بتڵەكە بە غازەكەوە (٢٠)كیلۆگرامە، واتە لە بری (١٢) كیلۆگرام (٤) كیلۆگرام غازی تێكردووەتەوە و بە هاوڵاتیان بە پڕ دەیفرۆشێت، ئەوەش رێگەپێنەدراوەو ڕێكاری یاسایی لەگەڵ خاوەنی فرۆشگاكە دەگیرێتەبەر.

ئاماژەی بەوەش كرد، ئەمە یەكەم حاڵەتی لەوجۆرەیە لە سلێمانی بینرابێت، هەر هاوڵاتییەكیش ئەو حاڵەتەنەی بینی یان هەستیكرد كێشی بتڵەكان كەمترە پەیوەندی بە لیژنە هاوبەشەكانەوە بكات و بەدواداچونی بۆدەكرێت.

May be an image of 1 person

دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت
پێت دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت
لیژنەی چەپەكان هۆشداری بە حكومەتی هەرێم دەدات
دوات لیژنەی چەپەكان هۆشداری بە حكومەتی هەرێم دەدات
پەیوەنیدر