نەوتەكەی بەغدا دەگاتە هەرێم دابەشكردن دەست پێدەكاتەوە



وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، حكومەتی عێراق كاروانێكی 60 تەنكەر بە بڕی 2 ملیۆن لیتر نەوتی سپی لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو دەنێرێتە هەرێمی كوردستان، پڕۆسەی دابەشكردن دەست پێدەكاتەوە .

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە پاش سەردانەكەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە 11ی ئەم مانگە بۆ بەغدا ، حكومەت كاروانێكی 60 تەنكەر بە بڕی 2 ملیۆن لیتر نەوتی سپی لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو دەنێرێتە هەرێمی كوردستان.

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ڕاشیگەیاندووە، كە ئەو بڕە نەوتە بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكاندا بێ بەرامبەر دابەش دەكات و 30 تەنكەری بۆ پارێزگای هەولێرو دهۆك و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و زاخۆیە و 30 تەنكەری دیكەی نەوتی سپی بۆ پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەرین دەبێت .

ئاشكراشیكردووە، كە چاوەڕوان دەكرێت دوای هاتنی ئەو بڕە نەوتە راستەوخۆ نرخی بەهای نەوتی سپی لەبازاڕەكانی كوردستاندا روو لە دابەزین بكات و پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی خێراتر بكات.

 

مۆدریچیش بۆ سعودیە
پێت مۆدریچیش بۆ سعودیە
پۆلیسی كەركوك فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی پێشكەوتوو بەكاردەهێنێت
دوات پۆلیسی كەركوك فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی پێشكەوتوو بەكاردەهێنێت
پەیوەنیدر