دوای ئەوەی ئەڵمانیا بڕیاریدا تانكی لیوبارد بۆ ئۆكراینا ڕەوانە بكات، ڤلادیمێر پۆتین سەرۆكی ڕووسیا ڕایدەگەیەنێت، مۆسكۆ ڕێگەنادات هەڕەشە لە خاكە مێژووییەكانی بكرێت.
پۆتین لە لێدوانێكی بۆ ڕۆژنامەوانان ڕایگەیاند”ڕووسیا وەك یەك دەوڵەتی فرە نەژاد لەدایك بووە، ئامانج لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكەش لە ئۆكراینا پاراستنی ڕووسیایە”.
لای خۆیەوە، باڵیۆزخانەی ڕووسیا لە بەرلین بڕیارەكەی ئەڵمانیای بۆ پێدانی تانكی لیوبارد بە ئۆكراینا، بە “زۆر مەترسیدار” وەسفكرد.
ئاژانسی سپۆتنیك لە زاری بەرپرسانی باڵیۆزخانەكەوە بڵاویكردەوە”بڕیارەكەی ئەڵمانیا ململانێكان دەخەنە ئاستێكی نوێی ڕووبەڕووبوونەوەوە”.
پێشتر میدیاكانی ئەڵمانیا لە زاری ئۆلاف شۆڵتس ڕاوێژكاری ئەڵمانییەوە بڵاویانكردەوە”بڕیاری ڕەوانەكردنی تانكی لیوبارد تەواوكاریی پشتیوانییەكانە بۆ ئۆكراینا، لەو بارەیەشەوە بەشێوەیەكی ڕێكخراو لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دەكەوینە “خۆمان.