ڕۆژنامەكانی سعودیە، باس لەو هەواڵانە دەكەن كە ئاماژە بە دەستەبەركردنی واژۆی لۆكا مۆدریچ ئەستێرەی كرواتی دەكەن لەلایەن ئیدارەی یانەی نەسر، تا لە ڕیاڵ مەدریدەوە یاریزانەكە بگوازنەوە بۆ نەسر.
سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەكانی سعودیە بڵاویانكردەوە”بۆندەكە بەمزوانە ڕادەگەیەنرێت”.
لۆكا مۆدریچ یاریزانی هەڵبژاردەی كرواتیا، لەم وەرزەدا 23 یاریی لەگەڵ ڕیاڵ مەردیدی ئیسپانی كردووە كە دەكاتە 1487 خولەكی یاریی كردن، لەو ماوەیەشدا 5 گۆڵی تۆماركردووە و دوو گۆڵیشی بۆ یاریزانانی هاوڕێی دروستكردووە.