بارزانی مەرجی خۆی بۆ هەڵبژاردن بە پلاسخارت دەگەیەنێت



سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە كۆبوونەوەی لەگەڵ نوێنەری سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق ڕایدەگەیەنێت، نابێت لە دەرەوەی ئیرادەی پێكھاتەكان ھیچ شێواز و فۆڕمۆڵێك بەسەر پێكهاتەكانی كوردستان بسەپێندرێت

ئەمڕۆ چوار شەممە 25ی كانوونی دووەمی 2023 لە سەڵاحەدین، مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازی لە جنین پلاسخارت، نوێنەری سكرتێری گشتی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق كرد.

بەپێی ڕاگەیەنراوی بارەگای بارزانی، بارودۆخی سیاسی ناوچەكە و پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی ھەرێم و حكوومەتی فیدراڵی عێراق و ھەوڵەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان ھەرێم و بەغدا تاوتوێ كران. ھەروەھا جەخت لە پێویستیی جێبەجێكردنی ڕێككەوتننامەی نێوان حكوومەتی ھەرێم و حكوومەتی فیدرال لەبارەی ئاساییكردنەوەی دۆخی شنگال و گەڕانەوەی ئاوارەكان كرایەوە.

پەیوەست بە بابەتی هەڵبژاردن، بارزانی ئەوەی دووپاتكردەوە، كە بەلای پارتی دیموكراتی كوردستانەوە هەڵبژاردن بنەما و پڕەنسیپێكی نەگۆڕە بۆ شەرعیەت و حوكمڕانی و پێویستە ھەڵبژاردنەكانی هەرێم لە كاتی خۆیدا بەڕێوەبچیت.

جەختیشی لەوە كردەوە، كە دەبێ ڕەچاوی ئیرادە و بەرژەوەندیی پێكھاتەكان بكرێت و بۆ بابەتی مافەكانیان لە ھەڵبژاردن نابێت لە دەرەوەی ئیرادەی پێكھاتەكان ھیچ شێواز و فۆڕمۆڵێك بەسەر پێكهاتەكانی كوردستان بسەپێندرێت.

پۆلیسی كەركوك فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی پێشكەوتوو بەكاردەهێنێت
پێت پۆلیسی كەركوك فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی پێشكەوتوو بەكاردەهێنێت
لەسەر دووعا و نوشتە و فاڵكردن ئارایشتگایەك لە سلێمانی داخرا
دوات لەسەر دووعا و نوشتە و فاڵكردن ئارایشتگایەك لە سلێمانی داخرا
پەیوەنیدر