بەغدا نەوت ڕەوانەی هەرێم دەكات



 

بەبڕیاری سەرۆكوەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سوودانی، 60 تانكەر نەوتی سپی بۆ هەرێمی كوردستان ڕەوانەكرا.

حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد، بەبڕیاری سەرۆكوەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سوودانی، 60 تانكەر نەوتی سپی بۆ هەرێمی كوردستان ڕەوانەكرا.

ئاژانسی هەواڵی عێراق لە زاری سەرچاوەیەكەوە بڵاویكردووەتەوە، بە بڕیاری محەمەد شیاع سوودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق، وەزیری نەوت 60 تانكەر نەوتی سپی بەرەو هەرێمی كوردستان ڕەوانەكردووە، ئەوەش لە پێناو دەستپێكردنی گفتووگۆ و كۆبوونەوە بۆ چارەسەری ناكۆكییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا.

هەرچەندە وەرزی زستاندا لە ناوەڕاستیدایە، بەڵام تا ئێستا حكومەتی هەرێمی كوردستان نەوتی پێویستی بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشنەكردووە.

كچێك خاوەنی درێژترین زمانە لە جیهاندا
پێت كچێك خاوەنی درێژترین زمانە لە جیهاندا
دژی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار خۆپیشاندانە
دوات دژی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار خۆپیشاندانە
پەیوەنیدر