سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان پرسەنامەیەك ئاڕاستەی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان دەكات بەبۆنەی كۆچی دوایی دایكییەوە.
یاسین مەحمود ڕەشید، سەرۆكی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان/ سلێمانی لە پرسەنامەیەكدا بۆ شێج جەلال، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ئاماژەی بەوەكردووە، هاوخەمین بۆ کۆچی دوایی خاتوو (خەدیجە شێخ جەبار) دایکی بەڕێزتان، هاوبەشی خەمتانم و پرسەو سەرەخۆشی خۆمتان ئاراستە دەکەم، لە خوای گەورە داواکارین سەبووریتان بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
دەقی پرسەنامەكە:
بەناوی خودای باڵا دەست و میهرەبان
بەڕێز، کاک شێخ جەلال، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و بنەماڵە بەڕێزەکەتان.
سەلامی خودای گەورەتان لێبێت
برای بەڕێزم، جەنابی کاک شێخ جەلال هاوخەمین بۆ کۆچی دوایی خاتوو (خەدیجە شێخ جەبار) دایکی بەڕێزتان، هاوبەشی خەمتانم و پرسەو سەرەخۆشی خۆمتان ئاراستە دەکەم، لە خوای گەورە داواکارین سەبووریتان بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
بەناوی خۆم و هاوڕێ و هاوکارانم لە یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان، سەرەخۆشیتان لێدەکەین و نزامان بۆ ئارامی و دڵارامیتانە.
انا للە وانا الیە راجعون
یاسین مەحمود ڕەشید
سەرۆکی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان – سلێمانی