لە سلێمانی مووچەی خانەنشینی بەکارتی ئەلکترۆنی دابەشدەکرێت



بۆ باشتر بەڕێوەچوونی پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی سلێمانی و نەهێشتنی قەڕەباڵغی لەبانکەکان و بنکەکانی دابەشکردنی مووچە، لەمانگی داهاتووەوە خانەنشینانی سلێمانی بەکارتی ئەلکترۆنی مووچە وەردەگرن.

شۆخان عومەر، بەڕێوبەری بانکی مەڵکەندی ڕایگەیاند، لەمانگی داهاتووەوە مووچەی خانەنشینی شارستانی لەڕێی کارتی ئەلکترۆنییەوە دابەش دەکرێت.

وتیشی، “لەقۆناغی دووەمی ئەم پرۆسەیە خانەنشینی سەربازیش دەگرێتەوە و ئەوانیش کارتی ئەلکترۆنییان بۆ دروست دەکرێت. واتە هەموو خانەنشینێکی سلێمانی بەو کارتە مووچە وەردەگرێت.

ئاشكراشی كردووە، ئەم پرۆسەیە لەلایەن جێگری سەرۆک وەزیران و وەزارەتی دارایی و بانکی ناوەندی هەرێم لەسلێمانی سەرپێ خراوە و بەشێوەیەکی گشتی سیستمی ئەلیکترۆنی پێدانی مووچە، کارئاسانییەکی زۆر دەکات، لە بەڕێوەبردنی پڕۆسەی پێدانی مووچە.

بەڕێوبەری بانکی مەڵکەندی سەبارەت بە گرنگی سوودی كارتی ئەلیكترۆنی ئاماژەی بەوەكردووە، دەبێتە هۆی خێرا کردنی پڕۆسەی وەرگرتن مووچە و نەهێشتنی سەرەی دوورودرێژی بەردەم بانکەکان و نەهێشتنی ڕۆتیناتی وەرگرتنی مووچە و خانەنشین لە نزیکترین بنکەی دابەشکردن مووچەکەی وەردەگرێت، پابەند ناکرێت بەیەک بنکەی دابەشکردن و ئاگادار کردنەوەی خانەنشینان لەکاتی پێدانی مووچە لەڕیگەی نامەی ئەلیکترۆنییەوە.

گەندەڵی بەر لە ڕووسەكان ئۆكراینا دووچاری شكست دەكات
پێت گەندەڵی بەر لە ڕووسەكان ئۆكراینا دووچاری شكست دەكات
نرخی نەوت دابەزی
دوات نرخی نەوت دابەزی
پەیوەنیدر