عێراق: گرنگە ڕێككەوتنی ئەتۆمی ئێران زیندوو بكرێتەوە



 

وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن رایگەیاند، نیگەرانن لەوەی تا ئێستا رێككەوتنی ئەتۆمی ئێران بەچەقبەستوویی ماوەتەوە و جەختشی كردەوە، گرنگە رێككەوتنەكە زیندوو بكرێتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەداوە، فوئاد حوسێن پێشوازیی كردووە لە بریكاری سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری سیاسیی و بنیاتنانی ئاشتیی، رۆزماری دی كارلۆ و نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عێراق، جێنین پلاسخارت.

فوئاد حوسێن پێزانینی خۆی نیشانداوە بۆ ئەو رۆڵەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق دەیگێڕێت و جەختشی كردووەتەوە لەسەر ئەوەی عێراق لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا، دەڕوانێتە پاڵپشتی زیاتری نەتەوە یەكگرتووەكان.

وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاندووە، نیگەرانن لەوەی تا ئێستا رێككەوتنی ئەتۆمی ئێران بەچەقبەستوویی ماوەتەوە “وێڕای ئەوەی ئێستا ناوچەكە كەمتر گرژی بەخۆوە دەبینێت، بە تایبەتی لەنێوان ئێران و سعوودیە، بەڵام گرنگە رێككەوتنی ئەتۆمی زیندووبكرێتەوە”.

بریكاری سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری سیاسیی و بنیاتنانی ئاشتیی، رۆزماری دی كارلۆ، پابەندبوونی نەتەوە یەكگرتووەكانی بۆ یارمەتیدانی عێراق لە رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییە ئەمنییەكان دووپات كردووەتەوە و ئاماژەی بەوەداوە، گرنگە زمانی گفتووگۆ لە ناوچەی كەنداو و رۆژھەڵاتی ناوەڕاست پتەوتر بكرێت، ئەوەیش لە سایەی ئەو گرژییەی بەرەوڕووی ناوچەكە بووەتەوە.

 

لەتیف ڕەشید: هەرێم و بەغدا بەپێی دەستوور كێشەكانیان چارەسەر دەكەن
پێشت لەتیف ڕەشید: هەرێم و بەغدا بەپێی دەستوور كێشەكانیان چارەسەر دەكەن
سییەكانی زەوی دەبڕدرێنەوە
دواتر سییەكانی زەوی دەبڕدرێنەوە
ەیوەندیدار