بەندكراوێكی كورد بە ناوی شەرەفخان ئەكبەری و خەڵكی شاری هەرسین كە پێشتر بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی كەرەج سزاكەی جێبەجێ كرا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ سزای سێدارەی هاووڵاتییەكی كورد بە ناوی شەرەفخان ئەكبەری و خەڵكی شاری هەرسین سەر بە پارێزگای كرماشان، لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری كەرەج جێبەجێ كرا.
بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە سێ ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكانەوە دەستبەسەر كراوە و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپاوە.
تاكوو كاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو بەندكراوە كوردە لە ڕاگەیاندنەكانی كۆماری ئیسلامی و بەتایبەت میدیاكانی سەر بە دەزگای دادوەریی كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕانەگەیەندراوە.
بەگوێرەی ئاماری تۆماركراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەكانی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی سێ هەفتەی ڕابردوودا لانی كەم ٧ هاووڵاتیی كورد لە بەندیخانەی كەرەج لە سێدارە دراون.