ئێوارەی ئەمڕۆ تەقە و ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان هێزێكی پۆلیس و چەند ڕاوچییەك لە سنووری دەربەندیخان ڕوویدا و برینداری لێكەوتەوە.
بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) كە لە سەرچاوەیەكەوە پێی دراوە، لەسەر شاخی زمناكۆ لە دەربەندیخان ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان هێزێكی پۆلیسی دارستان و چەند ڕاوچییەك ڕوویداوە، كە بۆ ڕاو چوونەتە ئەو ناوچەیە.
سەرچاوەكە وتیشی، “بەهۆی تەقە و ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ڕاوچیانە لەگەڵ هێزەكەی پۆلیس، دوو كارمەندی پۆلیس بریندار بوون و یەكێك لە بریندارەكان بەهۆی سەختی برینەكەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی كراوە”.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێستاش ڕووبەڕووبوونەوەكە بەردەوامە و ئەو كەسانە بۆ ڕاو چوونەتە ئەو ناوچەیە.