سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كەبەهۆی كاركردنی بەردەوام لە (یەكتربڕی باخی بەختیاریی )، لەبەیانی سبەی سێ شەممە، شەقامی سەرەكیی سلێمانی-تاسلوجە بە ئاڕاستەی هاتن بەرەو ناوشاری سلێمانی دادەخرێت.
سەرۆكایەتی شارەوانیی سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتیانی شاری سلێمانی و شۆفیران دەكاتەوە، كە بەهۆی كاركردنی بەردەوام لە (یەكتربڕی باخی بەختیاریی )، لە بەیانی ڕۆژی (سێ شەممە) كە دەكاتە ڕێكەوتی ٢٤-١-٢٠٢٣لە كاتژمێر (٩.٣٠)خولەكی سەرلە بەیانییەوە، شەقامی سەرەكیی ”سلێمانی-تاسلوجە” بە ئاڕاستەی هاتن بەرەو ناوشاری سلێمانی دادەخرێت.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە شەقامی لاوەكی تەنیشتی ئامادەكراوە و كراوە دەبێت، بۆ بەكارهێنانی لەلایەن شۆفێران و هاووڵاتیانەوە بۆیە داواكارین لە هاووڵاتیانی شاری سلێمانی، هاوكاربن، بۆ جێبەجێكردنی ئەو پرۆژە خزمەتگوزارییە، كە خزمەتێكی گەورە بە شاری سلێمانی و شۆفێران دەگەیەنێت، لە ڕووی كەمكردنەوەی ئاستەنگی هاتووچۆو قەرەباڵغی زۆری شەقامەكە.