بەرپرسێكی باڵای ڕووسیا ڕایدەگەیەنێت، جیهان لە سێیەمین جەنگی جیهانی نزیكدەبێتەوە، هۆكارەكەشی بۆ “پیلانگێڕی ئەمریكایی” لەدژی وڵاتەكەی دەگێڕێتەوە.
دیمتری مێدڤێدیڤ جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ڕووسیا ڕایگەیاند:”ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكە لە ئۆكراینا بۆتە ڕێكارێكی سەپێنراو، و وەڵامێكە بۆ ئامادەكارییەكانی دووژمنكاریی لەلایەن ویلایەتە یەكگرتووەكان و مانگە دەستكردەكانی”.
مێدڤێدیڤ هۆشداریدا لەوەی جیهان لە هەڕەشەی بەرپابوونی سێیەمین جەنگی جیهانی نزیكبۆتەوە.
مێدڤێدیڤ لە كۆبوونەوەی نوسیكەی ئەنجومەنی باڵای حزبەكەی “ڕووسیای یەكگرتوو” ڕایگەیاند:” دەبێت حزبەكەیان یارمەتی خەڵك و جیهان، تا لە ئۆپەراسیۆنە تایبەتەكە تێبگەن كە جێبەجێ دەكرێت و بۆتە ڕێكارێكی سەپێنراو، و وەڵامێكە بۆ ئامادەكارییەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و مانگە دەستكردەكانی، بەهۆی ڕەوشی ئێستاشەوە ئاشكرایە جیهان لە مەترسی بەرپابوونی سێیەمین جەنگی جیهانی نزیكبۆتەوە”.