پەرلەمان كاری هەموو لیژنەكانی ڕاگرت



ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق ئاشكرای دەكات، كە بەهۆی هەڵنەبژاردنی سەرۆك و جێگرانی لیژنەكان، سەرۆكایەتی پەرلەمان كاری هەموو لیژنەكانی ڕاگرت.

كاروان یاروەیس، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ڕایگەیاند، تا هەڵبژاردنی سەرۆكی لیژنە هەمیشیەییەكان، سەرۆكایەتی پەرلەمان كاری هەموو لیژنەكانی ڕاگرت تا ئەو كاتەی بەهەڵبژاردن سەرۆك و جێگرانی لیژنەكان یەكلایی دەكرێنەوە.

ڕاشیگەیاند، لەدوا دانیشتنی پەرلەمانی عێراق، پەرلەمانتارانی جێگرەوەی كوتلەی ڕەوتی سەدر دابەش كرانەوە بەسەر لیژنەكاندا و بەهۆی هەندێ ئاڵوگۆڕ لە ئەندامانی لیژنەكان بەپێی پەیرەوی ناوخۆ، سەرلەنوێ دەنگ درایەوە بەكۆی ئەندامانی لیژنەكان.

ئاماژەی بەوەشكرد، لیژنەكان تائێستا سەرۆكی تەمەن (بەتەمەنترین پەرلەمانتار) بەڕێوەیان دەبەن و پێدەچێ هەفتەی داهاتوو هەڵبژاردن بۆ سەرۆك و جێگرانی لیژنە هەمیشەییەكان بكرێ.

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە
پێت ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە
نرخی دۆلار بۆ خوار 160 هەزار دابەزی
دوات نرخی دۆلار بۆ خوار 160 هەزار دابەزی
پەیوەنیدر