ئەمڕۆ دوو شەممە، سەدان عیراقی لەبەردەم باڵیۆزخانەی سوید لە بەغدا خۆپیشاندانی ناڕەزاییان لە دژی سووتاندنی قورئانی پیرۆز لەو وڵاتە سازكرد.
بەپێی زانیارییەكان، سەدان كەس لەبەردەم باڵیۆزخانەی سوید لە بەغدا خۆپیشاندانی ناڕەزاییان سازكرد، لەدژی ڕێگەدانی دەسەڵاتدارانی سويد بە سووتاندنی قورئانی پیرۆز لە وڵاتەكە .
خۆپیشاندەران داوایان لە باڵیۆزخانەی سوید كرد، بە فەرمی داوای لێبوردن بكات.
دەسەڵاتدارانی سوید لە شەممەی ڕابردوودا ڕێگەیاندابوو بە راسمۆس باڵودان سەرۆكی حزبی هێڵی توندڕەوی دانیماركی، تا لەبەردەم باڵیۆزخانەی توركیا لە ستۆكهۆڵم قورئانی پیرۆز بسوتێنێت.