بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی باندێكی ( ٧ ) كەسی دزیكردن دەستگیردەكات و ئۆتۆمبێلێكی دزراو دەگەڕێنێتەوە بۆ خاوەنەكەی .
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە، لە ڕۆژی ٢٠٢٣/١/١٥ لەناوشاری سلێمانی ئۆتۆمبێلێكی جۆری ( تۆیۆتا هایلوكس ) دەدزرێت ، دوای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ئاگاداردەكرێتەوە و دەستبەجێ لێكۆڵینەوەی وورد دەكرێت بۆ دۆزینەوەی سەرەداوی ڕووداوەكە، تاوانباران دەستنیشان دەكرێن .
بەڕێوەبەرایەتییەكە دەڵێت، هێزەكانمان بەفەرمانی دادوەر لە ڕۆژی ٢٠٢٣/١/٢١ لە ناو شاری سلێمانی و قەزای سەیدسادق توانیان سەرجەم ئەندامانی باندەكە كە پێكهاتبوون لە ( ٧ ) كەس دستگیركربكەن بە ناوەكانی ( ش ، م ، ح ) ، ( م ، ع ، م ) ، ( د ، ع ، م ) ، ( پ ، ر ، ع ) ( ك ، ر ، ع ) ، ( ك ، ئ ، م ) ، ( ر ، ه ، س ) .
ئاماژە بە ئەوەشكراوە، لەكاتی ئەنجامدانی دزییەكە جل و بەرگی سەربازی و پلەی ئەفسەری و چەكیان بەكارهێنابوو، باندەكە پێشینەی چەند تاوانێكی تری دزیان هەبووە، جگە لە دزینی ئۆتۆمبێلەكە هەستاون بە گۆڕینی تابلۆ و شێوەی دەرەوەی ئۆتۆمبێلەكە و شاردنەوەی لە گەراجێكدا .
باس لە ئەوەش كراوە، پاش دەستگیركردنیان و دەستگرتن بەسەر ئۆتۆمبێلەكە، سەرجەم ئەندامانی باندەكە ڕووبەڕوی یاسا كرانەوە و پاش كۆتایی هاتنی ڕێكارە یاساییەكان ئۆتۆمبێلەكە دەگەڕێنرێتەوە بۆ خاوەنەكەی .