ئەمڕۆ نرخی دۆلار بەراورد بە ڕۆژی ڕابردوودابەزی، 100 دۆلار بە 164 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان، نرخی 100 دۆلار 164 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت،لە كاتێكدا ڕۆژی ڕابردوو نرخی 100 دۆلار گەیشتە 165 هەزار و 750 دینار.
هاوكات بۆ ئەمڕۆ بانكی ناوەندی عێراق بڕی 126,944,502 دۆلاری خستە بازاڕەوە لەو ڕێژەیە 67,900,000 بە شێوەی نەختینەیە و 59,044,502ی بەشێوەی حەواڵەیە.
ئەوە لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆك وەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی، پارێزگاری بانكی ناوەندی لە كارەكەی دوورخستەوە و عەلی موحسین عەلاقی بە وەكالەت كردە پارێزگاری بانكی ناوەندی.
هاوكات هەر ئەمڕۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق، بەڕێوەبەری بانكی بازرگانی عێراق، سالم جەواد ئەلجەلەبی، خانەنشین كرد و بیلال ئەلحەمدانی وەك جێگرەوەی بە كاتی دانا.
ئەو گۆڕانكارییە لەدوای بەرزو نزمییەكانی نرخی دۆلارە بەرامبەر بە دینار لە ماوەی مانگی ڕابردوودا.