جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابووری رایده‌گه‌یه‌نێت، ره‌شنووسی بودجه‌ی 2023ـی عێراق ئاماده‌یه و لە چەند رۆژی داهاتوودا رەوانەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی دەکەن.
فوئاد حوسێن، جێگری سه‌رۆكوه‌زیران بۆ کاروباری ئابووری و سەرۆکی لیژنەی دارایی و ئابووری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، رایگەیاندووە، ره‌شنووسی بودجه‌ی 2023-ی عێراق ئاماده‌یه و بڕه‌كه‌ی زیاتر له 130 ملیار دۆلاره، به‌و پێیه‌ی نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت له نێوان 65 تا 75 دۆلار مه‌زه‌نده‌كراوه.
دەشڵێت:” ژمارەیەک کۆبوونەوەی چڕیان لە بارەی رەشنووسی بودجەی ساڵی 2023 ئەنجامداوە و رەشنووسەکە ئامادەیە و پێداچوونەوەی کۆتایی بۆ دەكرێت و لە رۆژانی داهاتووشدا رەوانەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراقی دەکەین”.