جێگری سەرۆك وەزیران ڕایدەگەیەنێت ، ئەڵمانیا و فەڕەنسا دوو وڵاتی هەمیشە هاوكار و هەماهەنگ بوون، مەبەستیان بووە سەقامگیری و بەرەوپێشچوون لەم ناوچەیەی ئێمەدا هەبێت.
قوباد تاڵەبانی ، جێگری سەرۆك وەزیران بڵاویكردەوە، كە ئەمڕۆ یەكشەممە 22ی 1ی 2023 لەهەولێر لەگەڵ باڵیۆزو كونسوڵی گشتی هەردوو وڵاتەكە، باسیان لە پێشهاتە سیاسییەكان كرد و جەختیشیان لە گرنگی چارەسەركردنی كێشەكان لەپێناو بەرژەوەندی خەڵك كردەوە.
سەبارەت بە پەیوەندییەكانیان لەگەڵ بەغدا، ڕایگەیاندووە، كە هەرێم لەگەڵ چارەسەركردنی گرفتەكان و ڕێككەوتنین لەبارەی هەموو دۆسیە هەڵپەسێردراوەكان.