سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆكی فراكسیۆنەكان كۆدەبنەوە



سەڕەڕای بوونی چەندین قەیران لە هەرێمی كوردستان و گرانی بازاڕ و بەرزی بەهای دۆلار و دواكەوتنی مووچە و دواخستنی هەڵبژاردن، پەرلەمانی كوردستان لەپشوودایە و حزبەكانیش ناكۆكییەكانیان لەسەر هەڵبژاردن تا دێت توندتر دەبێتەوە، هەربۆیە بڕیارە سەرۆكایەتی پەرلەمان و فراكسیۆنەكان كۆببنەوە.

پەیامنێری (خەڵك) لە هەولێر ڕایگەیاند، بڕیارە سبەینێ‌ دوو شەممە، دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ سەرۆكی فراكسیۆنەكان كۆببنەوە و گفتوگۆ لەسەر پرسی هەڵبژاردن و كاراكردنەوەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان بكەن.

لە مانگی 11ی ساڵی ڕابردووەوە ماوەی یاسایی پەرلەمان و حكومەت و سەرۆكایەتی هەرێم كۆتایی هات، بەڵام بە دەنگدانی زۆرینەی پەرلەمانتاران، تەمەنی ئەم خوولەی پەرلەمان درێژكرایەوە بۆ ماوەی ساڵێك و دەبێت لەماوەی كۆتایی ئەو ساڵەدا هەڵبژاردن بكرێت، بەڵام تا ئێستا حزبەكان ناكۆكن لەسەری.

لەماوەی ڕابردوودا پارتی دیموكراتی كوردستان ئامادەیی خۆی ڕاگەیاند بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن و لایەنەكانی دیكەی تۆمەتبار كرد بە دواخستنی هەڵبژاردن وەك لە بەیاننامەكەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمدا هاتووە لەدوای هاتنەدەرەوەی تیمی وزاری یەكێتی لە گرووپی واتس ئەپ و نەچوونە ناو كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی وەزیران.

دوابەدوای ئەوە، لە بەیاننامەیەكی هاوبەشدا، هەریەكە لە (یەكێتی و گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتوو) ئامادەیی خۆیان نیشاندا “بۆ هەڵبژاردن بە مەرجی هەمواری یاسای هەڵبژاردن و پاككردنەوەی تۆماری دەنگدەران و گۆڕینی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان”، دوابەدوای ئەوەش مەكتەبی سیاسی پارتی لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، كە “ئامادەن هەڵبژاردن بكرێتە 4 بازنە و تۆماری دواین هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەكاربهێنرێت و كۆمسیۆن كارا بكرێتەوە و ئەنجامە كەمەكانی پڕبكرێنەوە”.

لێكنزیكبوونەوەی لایەنەكان لەكاتێكدا هات، كە شاندێكی باڵای ئەمریكا بە سەرۆكایەتی (برێت ماكگۆرگ) گەیشتە هەرێمی كوردستان و لەگەڵ بەرپرسانی یەكێتی و پارتی كۆبوونەوە، بەڵام تا ئێستا نازانرێت ئاخۆ لەگەڵ لێكنزیكبوونەوەی لایەنەكان پەرلەمان پشووەكەی هەڵدەوەشێنێتەوە بۆ هەموار كردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەكان و گرتنەبەری ڕێكارەكان بۆ ئەنجامدانی خوولێكی نوێی هەڵبژاردنی پەرلەمان؟!

داهاتە نانەوتییەكانی ئەمڕۆی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە نزیكەی 7 ملیار دینار بووە
پێت داهاتە نانەوتییەكانی ئەمڕۆی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە نزیكەی 7 ملیار دینار بووە
بانكی ناوەندی زانیاری نوێی لەسەر دابەزاندنی بەهای دۆلار ڕاگەیاند
دوات بانكی ناوەندی زانیاری نوێی لەسەر دابەزاندنی بەهای دۆلار ڕاگەیاند
پەیوەنیدر