قائیمقامی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، كڵێسای مریەمی عەزرا بووەتە یەكێك لە ناوەندە رۆشنبیری و پڕ چالاكییەكانی سلێمانی و دەشڵێت،” كڵێساكان و برایانی مەسیحی بەشێكی گرنگ و دانەبڕاوی مێژووی ئەم شارەن و خزمەتكردنیان ئەركی هەموو لایەكە”.
ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی ئەمرۆ یەكشەممە ٢٢/١/٢٠٢٣ بە هاوڕێیەتی بەرێوبەری شوێنەوار و ژمارەیەك لە چالاكوان و پارێزەری كەلەپوور، سەردانی كڵێسای مریەمی عەزرای لە گەڕەكی سابونكەرانی سلێمانی كرد و لەگەڵ راهیب (یێنس پتزۆڵت) باسیان لە رۆڵی ئەم كڵێسایە لە رابردوو و ئێستادا كرد، كە سەرەڕای ئەوەی سیمایەكی جوانتر و پێكەوەژیانی بە سلێمانی بەخشیوە.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە لە چەند ساڵی رابردوودا ئەم كلێسایەی سەدەی حەڤدە ببووە پەناگەی ژمارەیەكی زۆری ئاوارە سوری و عیراقی، لە ئێستاشدا بووەتە ناوەندێكی گرنگ كە بەردەوام خولی فێربوون و بەهێزكردنی زمانەكان بەبێ بەرامبەر بۆ هاوڵاتیانی سلێمانی دەكاتەوە.
راشیگەیاندووە، كە كڵێساكان و برایانی مەسیحی بەشێكی گرنگ و دانەبڕاوی مێژووی ئەم شارەن و خزمەتكردنیان ئەركی هەموو لایەكە، كڵێسای مریەمی عەزرا تەمەنی (١٦١) ساڵەو پێویستی بە نۆژەنكردنەوە هەیە، بۆیە هەوڵدەدەن لەسەر نەخشەو دیزاینە كەلەپورییەكەی خۆی وەكو بەشێك لە خانووە كەلەپورەكانی سلێمانی نۆژەن بكرێتەوە.