نێچیرڤان بارزانی جارێكی دیكە پشتیوانی بۆ حكومەتەكەی سودانی دووپاتكردەوە



سەرۆكی هەرێمی ‏كوردستان لەگەڵ سەرۆكی پرۆژەی نیشتمانیی عێراق پشتگیریی خۆیان بۆ حكوومەتی فیدرالیی عێراق و هەوڵەكانی سەرۆك ‏وەزیران محەمەد شیاع ئەلسوودانی بۆ جێبەجێكردنی كارنامەی حكوومەت و ‏چارەسەركردنی كێشەكانی وڵات دووپات كردەوە.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی ‏كوردستان ئەمڕۆ یەكشەممە 22/1/2023 پێشوازی لە شێخ جەمال زاری سەرۆكی پرۆژەی نیشتمانیی عێراق ‏كرد و لە دیدارێكدا دۆخی ناوخۆی عێراق و پرۆسەی سیاسی و پەیوەندییەكانی عێراق ‏لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە، هەروەها دۆخی ناوچەكە بەگشتی، تاوتوێ كرا.‏

هاوكات هەردوولایان پشتگیریی خۆیان بۆ حكوومەتی فیدرالیی عێراق و هەوڵەكانی سەرۆك ‏وەزیران محەمەد شیاع ئەلسوودانی بۆ جێبەجێكردنی كارنامەی حكوومەت و ‏چارەسەركردنی كێشەكانی وڵات دووپاتكردەوە.

لەكۆبوونەوەكەدا سەرۆكی هەرێمی ‏كوردستان و سەرۆكی پرۆژەی نیشتمانیی عێراق، هیوایان خواست كێشەكانی هەولێر ـ ‏بەغدا و كاركردنی هەموو لایەن و هێزە سیاسییە عێراقییەكان لەپێناو ئارامی و ‏سەقامگیرییدا بێت .‏

بەوێنە؛ خوێندكارێك لەناو نەخۆشخانەی هیوا تاقیكردنەوەی ئەنجامدا
پێت بەوێنە؛ خوێندكارێك لەناو نەخۆشخانەی هیوا تاقیكردنەوەی ئەنجامدا
دوات بۆ هەرزان كردنی نرخی دۆلار بڕیارێكی نوێ‌ دەركرا
پەیوەنیدر