بۆ هەرزان كردنی نرخی دۆلار بڕیارێكی نوێ‌ دەركرا





بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار، بانكی ڕەشیدی عێراقی بڕیارەكەی بانكی ناوەندی خستە بواری جێبەجێ‌ كردنەوە بۆ فرۆشتنی دۆلار لەناو فڕۆكەخانەی بەغدای نێودەوڵەتی و هەر دۆلارێك دەدات بە ١٤٧ هەزار دینار.

بانكی ڕەشیدی عێراقی لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە ڕێگەی لقی بانكەكە لەناو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا دۆلار بە گەشتیاران دەفرۆشێت بە نرخی فەرمی بەو مەرجەی لە ٥ هەزار دۆلار زیاتر نەبێت.

ئاشكراشی كردووە، فرۆشتنی ڕاستەوخۆی دۆلار لەپێناو سەقامگیری نرخی دۆلارە لە بازاڕەكانی ناوخۆ.

ڕوونیشی كردۆتەوە، دەبێت پاسپۆرتەكەی كارا بێت و بلیتی گەشتی ئەسڵی و ڕەسەن هەبێت و ڤیزە، یان ئیقامە بۆ ئەو وڵاتانەی، كە پێویستیان بەوەیە بلیتی فڕۆكە (بۆردناك) و مێژووی گەشتەكەش هەمان ڕۆژ و مێژووی پێشكەشكردنی داوای كڕین لە كاتی ئامادەبوونی لە فڕۆكەخانە بێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلار لە بازاڕەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان گەیشتە سەرووی ١٦٥ هەزار دینارە.

نێچیرڤان بارزانی جارێكی دیكە پشتیوانی بۆ حكومەتەكەی سودانی دووپاتكردەوە
پێت نێچیرڤان بارزانی جارێكی دیكە پشتیوانی بۆ حكومەتەكەی سودانی دووپاتكردەوە
پارەكەی عێراق دەگاتە هەرێمی كوردستان
دوات پارەكەی عێراق دەگاتە هەرێمی كوردستان
پەیوەنیدر