ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرای دەكات، كە نووسراوی وەزارەتی بازرگانی بۆ خەرج كردنی پارەی گەنمی جوتیاران گەیشتۆتە كۆمپانیای گشتی بازرگانی دانەوێڵە و دەشڵێت: “لەدوای ٢٠ی ئەم مانگە پارەكە خەرج بكرێت”.
د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، وەك ئەوەی پێشتر بەڵێنم دابوو، كە بەردەوام بم لە بەدواداچوون و داكۆكیكردن لە مافەكانتان بۆ وەرگرتنی تەواوی شایستە داراییەكانی جوتیاران، خۆشبەختانە ئەمڕۆ نووسراوی وەزارەتی بازرگانی بە خەرجكردنی پارەی گەنمی سالی ٢٠١٥، ٢٠١٦ گەیشتە كۆمپانیای گشتی بازرگانی دانەوێڵە.
ڕاشیگەیاند، ئەم نووسراوەی وەزارەتی بازرگانی دوای ئەوەدێت، كە لە مانگی ١٢ سكاڵایەكم پێشكەش بە سەرۆك وەزیرانی عێراق كرد سەبارەت بە ڕێگریكردنی وەزارەتی ناوبراو بە خەرجكردنی ئەو پارەیە و بیانووهێنانەوە بۆ دواخستنی تا تێپەڕاندنی یاسای بودجە بۆ ئەوەی سەرۆك وەزیران چارەسەری كیشەكە بكات بەرلەوەی لە دادگا سكاڵا تۆمار بكەین.
ئاشكراشی كرد، خۆشبەختانە بەڵێنم وەرگرت، كە لەدوای ٢٠ی ئەم مانگە پارەكە خەرج بكرێت.
جەختیشی كردەوە، جووتیاران دڵنیادەكەمەوە، كە بەردەوام ئەبم لە بەدواداچوونەكانم تا بەدەستهێنانی تەواوی مافەكانیان و وەرگرتنی پارەكانیان.