مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی باندێكی شەش كەسییان دەستگیركرد كە تۆمەتبارن بە بەكارهێنان و بازرگانیكردن بەمادەی هۆشبەر و دزیكردن.
بەڕێوەبەرایەتییەكە دەڵێت، هێزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێتشنی تاوانی سلێمانی بەهاوكاری نوسینگەی نەهێشتنی دزینی ئۆتۆمبێل توانرا سەرجەم تۆمەتباران دەستگیربكەن و لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا بڕێك مادەی هۆشبەرو دوو چەك لەجۆری دەمانچە دەستیان بەسەردا گیرا.
بەڕێوەبەرایەتییەكە دەڵێت، هێزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێتشنی تاوانی سلێمانی بەهاوكاری نوسینگەی نەهێشتنی دزینی ئۆتۆمبێل توانرا سەرجەم تۆمەتباران دەستگیربكەنو لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر بڕێك مادەی هۆشبەرو دوو چەك لەجۆری دەمانچە.
ئاماژە بە ئەوەش كراوە، ئێستا هەر شەش تۆمەتبارەكە بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراون و دانیان بە تاوانەكانیاندا ناوە.