ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئیسلامی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، سەفیری ئەمریكا دووبارە كۆیلەكانی قوڕمیش كردۆتەوە، دەشڵێت،”بەهیچ شێوەیەك و لەژێر هیچ، ناوێكدا نابێت ناوی گڵاوی جێندەر بخرێتە بەرنامەی خوێندن”.
مونیرە عەلی عەبدولعەزیز، ئەندامی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئیسلامی كوردستان بڵاویكردەوە، كە سەری ئەوانە شۆڕ دەكەن داوای جێ بەجێكردنی پرسی جێندەر دەكەن، بەهیچ شێوەیەك ولەژێر هیچ، ناوێكدا نابێت ناوی گڵاوی جێندەر بخرێتە بەرنامەی خوێندن وناهێڵین مناڵی موسوڵمان فێری بێ ئەخلاقی بكەن و پیلانە گڵاوەكانتان دەكەینە بڵقی سەرئاو .
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە ئەوانەی بەدوای ئەوە پرسەوەن دۆڕاوی و مایە پوچ و كەلەپوچ شكست دەهێنن و سەركەوتن هەر بۆ هەق و ڕاستی یە و ودۆڕان وسەرشۆڕی بۆ باتڵ وخۆفرۆش وبێگانەپەرستەكانە.