بەغدا ؛ نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی كۆبووەوە



سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەبەغدا لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبووەوە و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدایان تاوتوێكرد.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ شەممە 2023/1/21 لە بەغدا، لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبووەوە ،لە لە كۆبوونەوەكەدا دەربارەی دوایین پێشهاتەكانی دۆخی عێراق و برەودان بە هەماهەنگی و هاریكاریی نێوان حكوومەتی هەرێمی كورستان و حكوومەتی فیدراڵیی عێراق، گفتوگۆیان كرد.

هاوكات لە كۆبوونەوەكەدا هەروەها باس لە كاری هاوبەشی نێوان هەردوولا كرا، بەتایبەتیش لە بواری یاساكانی نەوت و گاز، بودجەی عێراق و هەوڵەكانی پاراستنی سنوور.

پۆلیسی سلێمانی: لەسەر سكالای دوو ژن دوو تۆمەتبار دەستگیركران
پێت پۆلیسی سلێمانی: لەسەر سكالای دوو ژن دوو تۆمەتبار دەستگیركران
ئایا قەلەقی و سترێس دەبێتە هۆی قەڵەوی یان لاوازی؟
دوات ئایا قەلەقی و سترێس دەبێتە هۆی قەڵەوی یان لاوازی؟
پەیوەنیدر