سەرۆك وەزیرانی عێراق و سەرۆك وەزیرانی هەرێم پێشوازییان لە سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی عێراق و هەڵبژاردەی نیشتمانی بۆ جامی كەنداو كرد و دوو خەڵاتی پێ بەخشین.
دوای چەندین یاری لە جامی كەنداو 25، كە لە شاری بەسڕە ئەنجام دران، هەڵبژاردەی نیشتمانی عێراق توانی لە یارییەكان سەركەوتووبێت و لە یاری كۆتاییش جامەكە بباتەوە و بەوەش لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی كوردستان پێشوازی گەورەی لێكرا و ئاهەنگ گێردرا.
ئەمڕۆ شەممە، هەڵبژاردەی نیشتمانی عێراق بۆ جامی كەنداو 25، چوونە بارەگای ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و لەلایەن محەمەد شیاع سودانی و نێچیرڤان بارزانی و بەشێكی وەزیرەكانەوە پێشوازییان لێ كرا.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، بڕیاری داوە بە ڕێزلێنانی یاریزانانی هەڵبژاردنی نیشتمانی، كە جامی كەنداو 25ی بەسڕەیان بردەوە و سەرجەمیان پاسپۆرتی دبلۆماسییان پێ دەبەخشرێت.
سودانی ڕاشیگەیاند، بڕیاری داوە هەر یاریزانێك پارچەیەك زەوی نیشتەجێبوونی لە شاری بەغدا پێ ببەخشێت.