ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا، بانگهێشتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق دەكات، تا لە هەفتەی داهاتوودا سەردانی وڵاتەكە بكات.
بەرپرسێكی باڵای فەرەنسایی ڕایگەیاند، بەشداریی سودانی لە كۆنگرەی بەغدا-2 لە ئەردەن كە لەلایەن ماكرۆنەوە سەركردایەتی كرا، لەگەڵ سەردانی فەرەنسا، ئاماژەن بۆ خواستی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە زامنكردنی سەروەریی عیراق و درككردنی بەو ئەركە كە پێویستی بە هاوبەشی دراوسێكانی ناوچەكە و هاوبەشەكانی ترە لە جیهانە كە دەیەوێت كارییان لەگەڵ بكات، لەوانەش فەرەنسا.
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق، لە هەفتەی ڕابردوودا بە داوەتنامەیەكی فەرمی سەردانی ئەڵمانیای كرد و وابڕیارە لە هەفتەی داهاتووشدا بچێتە پاریس، لەكاتێكدا پێشبینی دەكرێت لە دوای ئەم سەردانە بچێتە واشنتن و لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریكا، زۆرێك لەو پرسە گرنگانە تاوتوێ بكات كە بە جێبایەخی ئێستای نێوان واشنتن و بەغدا دادەنرێن.