سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیننێت، عێراق بە هەمووانەوە جوانە و پشتیوانی سودانی دەكەین لە جێبەجێ كردنی بەرنامە حكومییەكەی.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە مەڕاسیمی ساڵیادی كوژرانی محەمەد باقڕ حەكیم لە بەغدا وتارێكی پێشكەش كرد و ڕایگەیاند، دەبێت سیستمی بەڕێوەبردنی عێراق بە كردەوە فیدڕاڵی بێت و نابێت دەستوور پشتگوێ بخرێت.
ڕاشیگەیاند، عێراقییەكان ڕووبەڕووی چەندین ئاڵنگاری بوونەتەوە و دوای دەستپێكردنی شەڕی داعش 2 ملیۆن و 800 هەزار ئاوارە ڕوویان لە هەرێمی كوردستان كردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، پشتیوانی لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران دەكەین لە جێبەجێ كردنی بەرنامە حكومییەكەی، بۆیە دەبێت بەندەكانی ڕێككەوتنی پێكهێنانی حكومەتی ئێستا جێبەجێ بكرێن.
ئاشكراشی كرد، لە دەستووری عێراقدا جەخت لە پێكەوەژیانی هەموو هاووڵاتیان كراوەتەوە، چونكە عێراق بە هەمووانەوە جوانە.