ئەپڵیكەیشن و چاتی “واتساپ”ی سەر بە كۆمپانیای “میتا”ی ئەمریكایی، تایبەتمەندییەكی تری بۆ بەكارهێنەرانی زیاد كرد كە لێوەی دەتوانن نامە بۆخۆیان بنێرن لەپێناو سەیڤكردنی.
ئەو تایبەتمەندییە هەلی ئەوە بۆ بەكارهێنەر دەڕەخسێنێت، تێبینی خێرا و بەیادهێناوە و لینك و وێنە بنێرێت بۆ خۆی و نامەكانیش لەڕێی ئامێرە جیاجیاكانەوە بخاتەڕوو.
بەپێی خەسڵەتەكانی تایبەتمەندییەكە:”چاتێك بۆ نامە ناردن دروستبكە، لێوەی دەتوانییت تێبینییەكان و بیرخستنەوەكان سەیڤ بكەیت و لەنێوان ئامێرەكان، دەتوانییت لەڕێی گەڕان بەشوێن چاتەكەدا نامەكان بۆخۆت دیاریی بكەیت”.
تایبەتمەندییەكە لەم هەفتەیەدا زیادكراوە، لە ئەبدەیتە نوێیەكەشدا دەتوانییت بەپێی مێژوو بەشوێن چاتەكەدا بگەڕێیت، لەگەڵ ئەمەشدا ڕێگە بە بەكارهێنەران دەدرێت ئەژمار بۆخۆیان دابنێن و ئەو بابەتانە دیاریی بكەن كە لەڕێی ئینتەنێتەوە دەیانەوێت بیبینن.