پاسپۆرتی دیپلۆماسی دەدرێتە یاریزانانی هەڵبژاردەی عیراق



 

فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عیراق، فەرمانی دەركرد پاسپۆرتی دیپلۆماسی بدرێتە ئەندامانی هەڵبژاردەی نیشتمانی.

ئاژانسی دەنگوباسی فەرمی (العراقیە) لە زاری ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراقەوە بڵاویكردەوە”فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە، فەرمانیدا پاسپۆرتی دیپلۆماسی بدرێتە ئەندامانی هەڵبژاردەی نیشتمانی، وەك ڕێزێك بۆ بردنەوەی جامی كەنداوی 25″.

پێشتر محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران فەرمانی كرد، ئاهەنگێكی میللی سازبكرێت كە شیاوی بردنەوەی جامی كەنداوی 25 بێت لەلایەن “شێرەكانی ڕافیدەین”.

پێنج شەممەی ڕابردوو، هەڵبژاردەی عیراق لە یاریی كۆتایی جامی كەنداو، توانی بە ئەنجامی 3-2 لە هەڵبژاردەی عومان بباتەوە و بۆ جاری چوارەم لە مێژووی خۆیدا ناسناوی پاڵەوانێتییەكە بەدەستبهێنێت.

“دایكی بۆ شت كڕین ناردیە ماركێت، بەڵام دەستدرێژی سێكسی كرایە سەر”
پێت “دایكی بۆ شت كڕین ناردیە ماركێت، بەڵام دەستدرێژی سێكسی كرایە سەر”
ڕەشەبایەکی ساردی یەک هەفتەیی هەرێم دەگرێتەوە
دوات ڕەشەبایەکی ساردی یەک هەفتەیی هەرێم دەگرێتەوە
پەیوەنیدر