بەپێی ڕاپۆرتە کەشناسییەکان، کەشوهەوای هەرێم تا هەفتەیەکی دیکە سەقامگیر دەبێت و باران نابارێت، بەڵام ڕەشەبایەکی سارد بۆ ماوەی هەفتەیەک چەند ناوچەیەکی هەرێم دەگرێتەوە.
ئاسمانی ھەرێم ساماڵ ئەبێت و پلەکانی گەرما بەرێژەی ١ پلە نزمدەبێتەوە ، خێرای با لەسەرخۆ ئەبێت ٥-١٠کم/س لە ئاراستەی باکوری رۆژھەڵاتەوە.
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی بۆ (خەڵک) ڕایگەیاند، لەئێوارەی دوو سبەی یەک شەممە ٢٢-١-٢٠٢٣ ئاڕاستە بای باکووری ڕۆژهەڵات چالاک ئەبێتەوە لەناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین بەخێرایی ١٥ تا ٤٠کم لە کاتژمێرێکدا.
ڕاشیگەیاند، ئەمجارە ھەواکە سارد و چالاکترە تا کۆتایی ئەم ھەفتەیە ناوبەناو بەردەوامی ئەبێت و پلەکانی گەرماش ١ تا ٣ پلە نزمتر دەبنەوە.