بڕی پارەی ئاوی ماڵان بەپێی پێوەر کەم دەکرێتەوە



بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بڕی پارەی ئاوی ماڵان بۆ ئەو ماڵانەی پێوەریان نەبەستووە لە ٨٠ هەزار دیناری مانگانەوە بۆ ٤٥ هەزار کەم دەکرێتەوە.

ئارى ئەحمەد، بەڕێوەبەرى گشتى ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم ڕایگەیاندووە، “لەمەودوا هەر هاوبەشێک، پێوەرى ئاو نەبەستێت مانگانە ٤٥ هەزار دینارى کرێى ئاوى لێوەردەگیرێ لە کاتێکدا پێشووتر ٨٠ هەزار بووە”.

دەشڵێت: “وادەى بەستنى پێوەرى ئاو ماوەى مانگێکە تەواو بووە و بەو پێیە ئەوانەى پێوەریان نەبەستووە بۆ هەر مانگێک ٨٠ هەزار دیناریان لەسەر ئەژمار دەکرێت بە بەراورد بەوانەى، کە پێوەرەکەیان بەستووە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، داواکاریمان داوەتە ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان، کە وادەى بەستنى پێوەرى ئاو درێژبکرێتەوە بۆ ئەوەى ئەو لێخۆشبوونە ئەوانەش بگرێتەوە، کە پێوەرەکەیان نەبەستووە، کە ٢٠%ی هاوبەشان دەکات، بۆیە چاوەڕێى بڕیارى ئەوان دەکەین.

ساڵی رابردوو ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە کەمکردنەوەی غەرامەی نەبەستنی پێوەر لە ٨٠ هەزار دیناری مانگانەوە بۆ ٢٠ هەزار بۆ ناو شار و ١٠ هەزار لە دەرەوەی شار، بەڵام ماوەی داشکاندنەکە لە ٢١ی ١٢ی ساڵی ڕابردوو کۆتایی هات.

 

نێچیرڤان بارزانی دەگاتە بەغدا
پێت نێچیرڤان بارزانی دەگاتە بەغدا
راپەرین: رووبەڕووبوونەوە لەنێوان چەند تۆماتبارێک و ئاسایش روویدا
دوات راپەرین: رووبەڕووبوونەوە لەنێوان چەند تۆماتبارێک و ئاسایش روویدا
پەیوەنیدر