نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دڵنیایی دەداتە بنەماڵەی قوربانییانی رووداوەکەی مێردین‌ی تورکیا و دەڵێت، له‌گه‌ڵ لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى توركيا له نزيكه‌وه به‌دواداچوون ده‌كات و به‌رده‌وام ده‌بن تا ئه‌وكاته‌ى تاوانباران ده‌درێنه دادگا و به سزاى خۆيان ده‌گه‌ن.
ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە”ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2023/1/20 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ هەردوو بنه‌ماڵه‌ى قوربانييانى دهۆك، پرسه و سه‌ره‌خۆشى لێ‌كردن كه شه‌وى چوارشه‌ممه‌ى ڕابردوو له‌سه‌ر ڕێگه‌ى نسێبين ـ ى سه‌ر به پارێزگاى مێردين له توركيا، له ئەنجامی په‌لامارێكى چه‌كداريدا، گيانيان له ده‌ست دا”.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، خانه‌واده‌ى قوربانييانى دڵنيا كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى توركيا له نزيكه‌وه به‌دواداچوون ده‌كات و به‌رده‌وام ده‌بن تا ئه‌وكاته‌ى تاوانباران ده‌درێنه دادگا و به سزاى خۆيان ده‌گه‌ن.
راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، “لاى خۆيانه‌وه خێزان و كه‌سوكارى هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌كه‌ى قوربانييان، سوپاس و پێزانينيان بۆ په‌يوه‌ندى و هاوخه‌مى و هاوبه‌شيى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له پرسه‌كه‌ياندا ده‌ربڕى و داوايان كرد لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان له هه‌وڵه‌كانيان به‌رده‌وام بن تاكو تاوانباران و بكوژانى ئه‌ندامانى خێزانه‌كانيان ده‌ده‌رێنه دادگا و به سزا ده‌ده‌رێن”.
بەیانی رۆژی پێنجشه‌ممه له شاۆجکەیەکی سەر به پارێزگای مێردین‌ی باکوری کوردستان، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك كه‌سی نه‌ناسراوه‌وه، ھێرشی چه‌كداری كرایه سه‌ر ئۆتۆمبێلێك کە پێنج هاووڵاتی خەڵکی دهۆک گیانیان لەدەستدا.