حكومەتی سوید، بە بەهای ٤،٣ ملیار كرۆن (٤١٩ ملیۆن دۆلار) چەكی پێشكەوتوو پێشكەش بە ئۆكراین دەكات.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییدا كە لە ستۆكهۆڵمی پایتەختی سوید سازكرا، سەرۆكوەزیرانی وڵاتەكە، ئولف كریستێرسن هاوكارییەكی بۆ ئۆكراین ڕاگەیاند و وتی، ڕووسیا پێیوایە دیموكراسیی ڕۆژئاوا شكست دەهێنێت و لەوەشدا بەهەڵەدا چووە.
وتیشی، ”ئەو هاوكارییەی لە ئەمریكاوە دەچێت بۆ ئۆكراین زۆر گرنگە، هاریكاریی ئەمریكا و یەكێتیی ئەورووپا زۆر گرنگە. سویدیش بە بەهای ٤٣٠٠ ملیۆن كرۆن هاوكاری چەكی پێشكەوتووی ئۆكراین دەكات”.
رۆژنامەی Aftonbladetی سویدی، بڵاویكردەوە، حكومەتی وڵاتەكەی ژمارەیەكی زۆر سیستمی تۆپهاوێژی ١٥٥ ملم و زرێپۆشی CV90 و رۆبۆتی دژە تانكی Robot 57 ڕەوانەی ئۆكراین دەكات.