مەسرور بارزانی لە داڤوسەوە پەیامێكی نوێ ئاڕاستەی تيمى یەكێتی له حكومەت دەكات



سەرۆكی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت ، خواستمان نیە ئەنجومەنی وەزیران ببێتە شوێنی كێشە و هەموو بەشداربووان لەكابینەی نۆیەم هەر گرفت و ڕەخنەیەكیان هەیە دەتوانن لە نێو كۆبونەوەكان باسی بكەن، دەشڵێت،”ئەوانەی بەرژەوەندی وڵاتەكە و میللەتەكەیان لاگرنگە هیوادارام بێن و بەشداری كۆبونەوەكان بكەنەوە”.

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە داڤۆسەوە بۆ ڕۆژنامەنوسان ڕایگەیاند، من پێم سەیرە برادەرانی یەكێتی بایكۆتی كۆبونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیران دەكەن و بەهیچ شێوەیەك پێمان باش نیە ئەنجومەنی وەزیران ببێتە شوێنی كێشە و هەموو بەشداربووان لەكابینەی نۆیەم هەر گرفت و ڕەخنەیەكیان هەیە دەتوانن لە نێو كۆبونەوەكان باسی بكەن.

وتیشی،”داوامان كردووە تۆمەتبارانی كەیسی هاوكار جاف ڕادەستی دادگا بكرێت و بۆیە بەتەسلیم كردنی ئەو تۆمەتبارانە گرێ كوێرەی كێشەكان دەكرێتەوە و بە پێكهێنانی لیژنەی لێكۆڵینەوە و دەست بە هەموو قسەیەك بكەینەوە”.

ڕاشیگەیاند، حكومەتی هەرێم حكومەتی هەموو هەرێمی كوردستانە و هیچ ناوچەك جیاواز نیە لە ناوچەیەكی دیكە، ناكرێت بۆ بابەتێكی سیاسی و شەخسی ناوچەگەرایەتی بكرێت .

داواشیكرد ، كە ئەوانەی بەرژەوەندی وڵاتەكە و میللەتەكەی لا گرنگە ، هیوادارم بێن ئەركی نیشتمانی خۆیان بەجێ بێنن و بەشداری كۆبونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیران بكەنەوە .

ڕۆژنامەیەكی ئەمریكایی هۆكارە هەرە ڕاستەكەی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە عیراق ئاشكرا دەكات
پێت ڕۆژنامەیەكی ئەمریكایی هۆكارە هەرە ڕاستەكەی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە عیراق ئاشكرا دەكات
قوباد تاڵەبانی: نابێت ناكۆكییە سیاسییەكان رێگربن لەبەردەم ریفۆرم لە هێزەكانی پێشمەرگەدا
دوات قوباد تاڵەبانی: نابێت ناكۆكییە سیاسییەكان رێگربن لەبەردەم ریفۆرم لە هێزەكانی پێشمەرگەدا
پەیوەنیدر