فیلمی “٤٩” كە چیرۆكی رزگاركردنی ٤٩ هاووڵاتیی توركیا لە مووسڵ دەگێڕێتەوە، نمایش كرا.
فیلمەكە، چیرۆكی راستەقینەی رزگاركردنی ٤٩ هاووڵاتیی توركیا لەلایەن ئەندامانی دەزگای هەواڵگری توركیا میتەوە دەگێڕێتەوە كە لەلایەن داعشەوە لە شاری مووسڵ دەستبەسەر كرابوون.
ئەكتەر، ئیسماعیل هاجیئۆغڵو دەڵێت “فیلمی ٤٩ چیرۆكی رزگاركردنی ٤٩ كەسی بە بارمتە گیراوە كە پرۆسەكە ١٠١ رۆژی خایاندووە”.
ئەكتەر هاندە دۆغاندەمیریش دەڵێت: “لە رووی فیزیكییەوە لە دۆخێكی زۆر سەختدا كارمان كرد، بەڵام شایانی بوو”.