لە شارەدێی تەكیەی سەر بە شارۆچكەی چەمچەماڵ، بەهۆی گڕگرتن و تەقینەوەی بوتڵی غازەوە، ژنێك بریندار بوو.
بەپێی زانیارییەكان، كاتژمێر 06:00ی بەیانی ئەمڕۆ لە شارەدێی تەكییەی سەر بە شارۆچكەی چەمچەماڵ، بەهۆی گڕگرتنی بوتڵی غازەوە تەقینەوە لە نێو ماڵێكدا ڕوویدا، لە ئەنجامی ڕووداوەكە بەشێكی زۆری ماڵەكە ئاگری گرتووە و داڕووخاوە، چەند خانوویەكی دراوسێكیانیش زیانیان پێگەیشتووە.
لە دەرئەنجامی ڕووداوەكە، ژنێك بریندار بوو تەمەنی 50 ساڵە، چەند شوێنێكی سووتاوە و ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی كراوە، چارەسەری پێویستی وەرگرتووە، ئێستا تەندروستی جێگیرە.