چوار هاووڵاتی هەرێم لە باكووری كوردستان كوژران



 

لە ئەنجامی هێرشێكی چەكداریدا لە شاری نسێبینی سەر بە پارێزگەی مێردینی باكووری كوردستان چوار كەس كوژران.

بەپێی زانیارییەكان، لە شاری نسێبینی سنووری پارێزگەی مێردینی باكووری كوردستان كەسێك هێرشی سەر ئۆتۆمبێلێكی كردووە و دەسڕێژی گولەی لێكردووە.

لە ئەنجامی ئەو ڕووداوەدا چوار كەس كوژراون و كەسێكی دیكەش بریندار بووە.

بەپێی ئەو زانیارییانە، قوربانییەكان لە بنەماڵەیەكن و خەڵكی شاری دهۆكی باشووری كوردستانن.

تا ئێستا هۆكاری ئەو هێرشە ڕووننەكراوەتەوە و پۆلیس لێكۆڵینەوەی دەستپێكردووە.

تا ئێستا هیچ لایەنێكی فەڕمی نە لە توركیا و نە لە باشووری كوردستان لێدوانیان لەبارەی ئەو ڕووداوەوە نەداوە.

لە ماوەی ڕابردووشدا چەند جارێك هاووڵاتیانی باشووری كوردستان لە باكووری كوردستان و توركیا ڕووبەڕووی هێرش و پەلامار بوونەتەوە.

بەهۆی تەقینەوەی غازەوە ژنێك بریندار بوو
پێت بەهۆی تەقینەوەی غازەوە ژنێك بریندار بوو
هاتووچۆی هەولێر لەسەر دانانی کامێرای پۆینت تو پۆینت روونکردنەوە دەدات
دوات هاتووچۆی هەولێر لەسەر دانانی کامێرای پۆینت تو پۆینت روونکردنەوە دەدات
پەیوەنیدر