قائیمقامیەتی کۆیە رایگەیاند، ههفتهی داهاتوو نهوت له سنووری قهزای كۆیه دابهش دهكرێت.
قایمقامیەتی قهزای كۆیە لە راگەیەنراوێكدا دەڵێت، هەفتەی داهاتوو نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتییانی سنووری شارۆچكەی كۆیە دابەشدەكرێت.
لە راگەیەندراوەکەدا قائیمقامیەتی کۆیە داوا لە هاووڵاتییان دەكات سەردانی ئەو بریكارانە بكەن، كە ناوەكانیان لە لیستەكەدا دیاری كراوە.
ئەوە لە کاتێکدایە تا ئێستا دابەشکردنی نەوت لە ناو شارەکانی هەرێمی کوردستان دەستیپێنەکردووە.