سوودانی، دوو بەرپرسی لە پۆستەكانیان دوورخستەوە



ئەمڕۆ پێنج شەممە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، سەرۆكی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی و بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدای درووخستەوە بەهۆی ئەوەی لە ماوەی سێ ڕۆژدا دووجار ئاگر لە فڕۆكەخانەكە كەوتووەتەوە.

سەرۆك وەزیران بڕیاریدا بە دوورخستنەوەی نائیل سەعید سەرۆكی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی و عەلی تەقی بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا.

بەیانی ئەمڕۆ ئاگر لە هۆڵێكی نێو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا كەوتەوە بێ ئەوەی قوربانی هەبێت ئاگرەكە كوژێنرایەوە، ئەمە دووهەم ئاگرە لە ماوەی سێ ڕۆژدا.

سەرۆك وەزیران فەرمانیشیكردووە لێكۆڵینەوە لە ڕووداوی ئاگركەوتنەوەكان بكرێت و هۆكاری ئەو ئاگرانە بزاندرێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوی بەرگری شارستانی، ئاگرەكە لە نهۆمی زەمینی و هۆڵی كەسێتییە باڵاكاندا كەوتووەتەوە، كە ژمارەیەك نووسینگەشی تێدایە.

لە ڕۆژی سێشەممەش ئاگرێكی دیكە لە یەكێك لە هۆڵەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا كەوتەوە، سێ كەس تووشی تەنگەنەفەسی بوون.

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا لە ساڵی هەشتاكانەوە لەسەردەمی سەدام حوسێنەوە كە كراوەتەوە هیچ نوێكردنەوەیەكی بۆ نەكراوە، پێوەرەكانی پارێزراوی تێدا ڕەچاونەكراوە.

ڕووسیا، ئۆكراینی مووشەكباران كردەوە
پێت ڕووسیا، ئۆكراینی مووشەكباران كردەوە
شارەدێیەكی هەرێم بوو بە قەزا
دوات شارەدێیەكی هەرێم بوو بە قەزا